لە موسڵ بەهۆی تەقینەوەیەك هاوڵاتیەك برنداربوو

ئەمنی
  • 29-04-2022, 11:43
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    شانەی راگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند: بەهۆی تەقینەوەیەك لە نێو ئۆتۆبێلێكدا لە موسڵ هاوڵاتیەك بریندار بوو.
    شانەی راگەیاندنی ئەمنی رۆژی پێنجشەممە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: هاوڵاتییەكی سڤیڵ برینداربوو بەهۆی تەقینەوەیەك لە ناو ئۆتۆمبێلێكدا لە جۆری ئۆپڵا فێكترا  لەناو شەقامێكی لاوەكی پشت شەقامی كۆمەڵگەی ڕۆشنبیری موسڵ.
    وتیشی: ئەوە زانیاری سەرەتایە لەسەر ڕووداوەكە و  شارەزایانی بواری روداوی تاوانكاری ڕێكاری پێویستیان دەستپێكردووە بۆ دیاریكردنی هۆكاری تەقینەوەكە.