بەغدا -INA
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستگیركردنی تیرۆریستێكی مەترسیداری ڕاگەیاند كە چەندین پۆستی گرنگی لە ناو ڕیزەكانی داعشدا لە كەركوك هەبووە.
ئەو شانەیە لە راگەیندراوێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی پێیڕاگەیاندوە: "ئۆپەراسیۆنێكی هەواڵگریی كە لەلایەن دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵییەوە لە وەزارەتی ناوخۆ ئەنجام دراوە و لە ڕێگەیەوە توانی سەركردەیەكی تیرۆرستی داعش كە چەندین پلە و پۆستی هەبووە.ئەو تیرۆرستە داواكراو بووە بەپێی ماددەی چواری تایبەت بەتیرۆر كە لەماوەی رابردوو لە كەرتی كەركوك چەندین پلەو پۆستی هەبووە بەتایبەتی لە ناوچەی حەویجە و لەساڵی 2014 بەپرسی ئیدارەی سەربازی حەویجە بووەو دوای ئەوەیش كاری چەك گۆاستنەوەی كردووە لە نێوان كەركوك و حەویجە ودوای ئەوەیش بووتە بەرپرسی دیوان الجند لەو ناوچەیە.