بەغداـ INA
رەوتی سەدر بەسەرۆکایەتی سەید موقتەدا سەدر ئەمڕۆ پێنچ شەممە دوا هەڵوێستی خۆی سەبارەت بەڕێکەوتن لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق راگەیاند کەهیچ رێکەوتنێک لەم بارەیەو نییە.
حەسەن ئەلعەزاری سەرۆکی فراکسیۆنی رەوتی سەدر و د. ئەحمەد موتەیری سەرۆکی دەستەی سیاسی رەوتی سەدر لەبەیاننامەیەکدا کە کۆپیەک بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە راگەیاندووە" هیچ ڕێکەوتنێک سەبارەت بەپێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق لوگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی نەکراوە.