بەغدا-INA
لەگەڕی 29 خولی نایابی تۆپی پێی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە دوو یاری بەڕێوەدەچێت كەیەكێكیان لەنێوان كارەباو نەوت و دووەم لەنێوان مینا و نەوتی میسانە.
یاریگای تاجی دەبێتە شانۆی رووبەڕووبوونەی كارەباو نەوت كەتیپی پرتەقاڵی لەچاوەڕوانی بەردەوامبوونی ئەنجامە ئیجابییەكانیدایە بەتایبەتی دوای سەركەوتنی بەسەر نەوتی بەسڕە و زاخۆ لەدوو خولی پێشوودا، لەكاتێكدا یانەی سەوزپۆشەكان ئەویش بەدوای سەركەوتن دەگەڕێت،بەتایبەتی ە گەڕی پێشوو توانی سەركەوێت بەسەر ریزبەندی دووەمی خولی عێراق یانەی تەڵەبە.
لەیاری دووەمدا مینا دەبێتەمیوانی نەوتی میسان لە هەوڵێكدا بۆ وەستاندنی زنجیرە لە دەستدانی خاڵ گەڕاندنەوەی ئاوازی سەركەوتنەكان، بەتایبەتی دوای ئەو ئەنجامە خراپانەی لە گەڕەكانی پێشوو بەدەستی هێنا، لە كاتێكدا نەوتی میسان دەچێتە یاری ئەمڕۆوە بۆ ئەوەی شكستەكەی پێشووی لەگەڵ یانەی كەرخ تووشی بوو، بۆیە لەنێو هاندەران وئاریگای خۆی ئەو پەڕی ئامادەباشی كردووە.
گەڕی 29 سبەی تەواو دەبێت كە زەورا لە دژی نەوتی بەسرە یاری دەكات و سامەڕا لەگەڵ ئەمانەی بەغدا یاری دەكات،شەممەش زاخۆ میوانی هەولێرە و قوە جەوییەش میوانی دیوانیەیە