بەغدا-INA
فیدراسیۆنی ناوەندی باسكەی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە لەبارەگای فیدراسیۆن لە هۆڵی شەعب بە ئامادەبوونی نوێنەری یانە بەشداربووەكان تیروپشكی بۆ خولی پلە یەكی باسكە ڕاگەیاند.
فیدراسیۆنی باسكە ئەمڕۆ پێنجشەممە دوا وادەی وەرگرتنی ڕەزامەندی یانەكان بۆ بەشداریكردن لەكێبڕكێكانی پلە یەكی باسكە دیاریكرد وكە دەستبەجێ دوای كۆتایی جەژنی ڕەمەزان دەستپێدەكات، لەكاتێكدا ئەمڕۆ كاتژمێر 4:00ی ئێوارە تیروپشكی یارییەكانی خولە بەڕێوەدەچێت ، دوێنێ فدراسیۆنی یاری دیدارێكی لەگەڵ نوێنەرانی یانە بەشداربووەكان ئەنجامدا و میكانیزم و چۆنیەتی بەرێوەچوونی خولی پلە یەكی باسكەی بۆ باسكردن، كە پێشووتر كاری نەخوازراو روویدابوولە خولی پلە یەكی باسكە.
لەلایەكی دیكەوە، خولێكی ناوبژیوانی كە لەلایەن فیدراسیۆنی باسكەی عێراقەوە بەڕێوەچوو، دوێنێ بە بەشداری 28 خوێندكار و ناوبژیوان كۆتایی هات ،سەرپەرشتی ئەو خولەی كرد كە نزیكەی 6 مانگ بەردەوام بوو ،ئەندامی فیدراسیۆن و سون حەنوون لەگەڵ كۆمەڵێك لە ناوبژیوانانی مێز شامل ناوبژیوانان نورالدین علی و عەمار حسین و ناوبژیوانانی نێودەوڵەتی ئەحمەد علی الشوەیلی و محمد حسن شەعلان ،لە كۆتایش بروانامەی بەشداربوونی پلە سێ بەسەر ئامادەبوون دابەشكرا.