بەغدا - INA
لویی سەڵاح ڕاهێنەری یانەی كارەبا ویستی گەورەی خۆی بۆ بردنەوەی یاری بەرامبەر یانەی نەوت لە یاریگای ئەلتاجی لەگەڕی 29ی نایابی تۆپی پێی عێراق دووپاتكردەوە.
سەلاح لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی ئەلسەباح و كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بينویەتی راگەیاند: تیمەكەی من بە باشی ئامادەكراوە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی نەوت و هیوای ئەوەیە كە ئەو تیمە ئەنجامێكی ئەرێنی بەدەست بهێنێت، سەرەڕای بەهێزی ئەو ڕكابەرەی لە خولی نایابی تۆپی پێی عێراق.
سەڵاح ئەوەشی وت : لە قۆناغی دووەمدا ئەدای كارەبا لە بەرزبوونەوەدایە و تیمەكەش سوورە لەسەر پێشڕەویكردن لە ریزبەندی پێشبڕكێكە، بەرەو داگیركردنی پلەیەكی باش لە كۆتاییدا.