بەغدا - INA - محەمەد تاڵبی
عادل کەریم وەزیری کارەبا ئەمڕۆ پێنجشەممە دوپاتیكردەوە كە لەسەردانەکەیدا بۆ تاران ڕێککەوتنێکی عێراقی و ئێرانی ئیمزاكراوە بۆ دووبارە ناردنی گاز بڕی پێویست لەکاتی پێدانی قەرزدا
وەزیری کارەبا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وت: "لە سەردانەکەماندا بۆ تاران لایەنی ئێرانی ڕازی بوو لە هاویندا گاز بۆ عێراق دابین بکات و پابەندن بە دابینکردنی وزەی کارەبا و یەکەی بەرهەمهێنان".
وتیشی: "بەغدا قەرزاری پارەی تارانە بۆ دابینکردنی گاز و ڕێکەوتنێک بۆ پێدانی مافەداراییەكان و ئەوانیش بڕیاریان داوە كە بە هاوین و زستاندا بڕی پێویست لە كارەباو گاز دابین بكەن.
"لە ڕووی جیهانییەوە کەمیی دابینکردنی گاز هەیە و بووەتە کاڵایەکی زۆر پێویست و دەستگەیشتنی عێراق بەو شتەی کە پێویستی بە دەستکەوتێکە و پێشبینی دەکەین کە لە هاویندا دابینکردنی کارەبا بۆ هاوڵاتیان باش بێت و داوا لە هاوڵاتیان دەکەین کە بە شێوەیەکی عەقڵانیی بەکاربەرە