ڕافیدەین دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان بۆ مانگی ئایار ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 28-04-2022, 17:53
  • +A -A

    بەغدا INA  
    بانكی ڕافیدەین ئەمڕۆ پێنجشەممە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان بۆ مانگی ئایاری داهاتوو ڕاگەیاند.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانكی ڕافیدەین لە بەیاننامەیەكدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە رایگەیاند : مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی ئایار لە ڕێگەی ئامرازی پێدانی ئەلكترۆنییەوە دابەش كراوە،لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: خانەنشینان دەتوانن لە هەر شوێنێك بن مووچەكانیان وەربگرن.