بەغدا ـ INA
حەمید ئەلغزی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی لەسەر ئەو پڕۆژانە كردەوە كە پشتیوانی لەگەشەپێدانی ئابووری نیشتمانی دەكەن.
ئەمینداری گشتی ئەلغزی لە بەیاننامەیەكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێی گەیشتووە، دەڵێت: لە ماوەی سەرۆكایەتی 10یەمین كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای قەرزدان بە پڕۆژە گەورەكان، ئەلغزی جەختی لەسەر پێویستی پرۆژە گەورەكان كردەوە كە سوودبەخشی كەپشتگیری لەگەشەپێدانی ئابووری نیشتمانی دەكات و بەشداری لەگەشەپێدانی ئەو وەبەرهێنانانە دەكات كەهاوبەشن لەگەڵیدا.
ئەلغزی داوایكرد : بە لەبەرچاوگرتنی ئامانجی ستراتیژی دەستپێكردنی دەستپێشخەرییەكە، بە شێوەیەكی سەرەكی پێشكەوتنی ئابووری نیشتمانی و دروستكردنی كار بۆ بێكاران و هەروەها كاریگەری لەسەر كەمكردنەوەی هەژاری لە هەموو پارێزگاكاندا.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: لیژنەكە چەند داواكارییەكی لەسەر كارنامەكەی تاوتوێ كرد، كە دیارترینیان لە ڕووی هاندانی كەرتی بانكییەوە بۆ دارایی پرۆژەكان بۆ وەبەرهێنانی سامانە سروشتییە كان و نەوتییەكان كە بەشداری دەكەن لە زیادكردنی سەرچاوەكانی دەوڵەت و یارمەتی بەرزكردنەوەی بەرهەمی خۆماڵی.
شایانی باسە بانكی ناوەندی چەند دەستپێشخەرییەكی قەرزدانی دەستپێكردووە لەوانە دەستپێشخەری دارایی بۆ پرۆژەی بچووك و پرۆژەی مام ناوەند و دەستپێشخەری پرۆژەگەورەكان ،لە گیرفانی داراییە كەنرخەكەی 20 ملیارە.