بەغدا INA
پشكنەری شوێنەوار و كەلەپووری بابل ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند كە دەرگای شوێنەواری شارەكە بە درێژایی جەژنی ڕەمەزان بۆ گەشتیارانی عەرەب و بیانی دەكرێتەوەز
پشكنەر حسێن فلەیح شەمەری لە بەیاننامەیەكدا كە لە لایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ەوە پێگەیشتوە، گوتی: بڕیارە بە درێژایی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان دەرگاكانی شاری شوێنەواری بابل بكرێتەوە بۆ گەشتیارانی عەرەب و بیانی،تا شارستانیەتی بابلی مێژووی ببین،كە لەهەموو رێكەوە ئامادەكراوەتەوە.
وتیشی: ژمارەیەكی زۆر لە ڕێنوێنی گەشت و ڕێنیشاندەران بۆ دابینكردنی زانیاری دەربارەی شارەكە و مێژوو و پەرستگا و شانۆی بەناوبانگ و كۆشك و ئەوانی تر دابینكراون.