بەغدا - INA- حوسێن عەممار
سەرپەرشتیاری یانەی تۆپی پێی نەوت موشتاق كازم تەئكیدی لەسەر متمانەی دەستەی كارگێڕی یانەكە كردەوە لە ڕاهێنەری تیمەكەیان باسم قاسم و ئەو هەواڵانەی ڕەتكردەوە كە بەم دواییانە لەبارەی لەكار لادانی ئەوەوە بڵاوكراونەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، كازم بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ڕاگەیاند: ئەوەی دەربارەی دەركردنی ڕاهێنەری یانەكەیان باسم قاسم لە مەشقی تیپەكە بەرزكراوەتەوە ،تەنها دەنگۆ وپروپاگەندەی میدیایی و دەنگۆی ناڕاستە،ئێمە چۆن راهێنەرێك دەگۆڕین كە ئێستا لە هەشتەمەكانی ریزبەندی خولی نایابی عێراقین.
كازم ئەوەشی وت: بارودۆخی تیمەكە تا ڕادەیەك لە ئێستادا جێگیرە و هیچ گرفتێك لە لایەنی تەكنیكییەوە ناناڵێنێت، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە ڕاهێنەرەكە لەگەڵ تیمەكە درێژە بە ئەركەكەی دەدات و متمانەی زۆری دەستەی كارگێڕییە.
لە ڕووبەڕووبوونەوەكانی ئەمڕۆی بەردەم كارەبادا كازم جەختی لەوە كردەوە : كە یاری كارەبا یەكێكە لە گرنگترین یاریەكان كە تیمەكە یاری دەكات ، وەك یاری كۆتاییە بۆ ئێمە،چونكە ئێمە لەیاری پێوو لەیانەی تەڵبەمان بردەوە،یاریزانەكانمان لە توانا وئاستێكی دەروونی ومەعنەوی زۆرباشن،یارییەكەش بە قورس نابینم،چونكە ئێمە كۆمەڵە یاریزانێكی لاو وهێز وبازووی باشمان لەنێو یاریگا هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەمرۆ.