كارەبا پشت دەبەستێت بەئەنجامە باشەكانی بۆ زاڵبوون بەسەر بەربەستی نەوتدا

وەرزش
  • 28-04-2022, 16:18
  • +A -A

    بەغدا - INA- حسێن عەممار
    بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی یانەی كارەبا خیام خەزرەجی تەئكیدیكردەوە كەڕووبەڕووبوونەوەی یانەی نەوت ئەمڕۆ پێنجشەممە زۆر گرنگە بەتایبەتی كە هەموو ئەو ڕووبەڕووبوونەوەی پێشووتر كەدوو یانەكە یارییان كردبوو،زۆر بەهیز و جۆش و خرۆش و پڕ توانای لاوی بەتوانا بوو.
    ئەلخەزرەجی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ڕاگەیاند: یانەی كارەبا یاری ئەمڕۆ بەپێكهاتەی تەواو رووبەڕووی نەوت دەبێتەوە، لەكاتێكدا گۆڵچی محەمەد حەمید لە دواین یەكەی ڕاهێناندا تووشی پێكانێكی لاوەكی بووە، كە لەوانەیە نەتوانی ئەمڕۆ لەم یارییە بەشداربێت.
    ئەلخەزرەجی ئەوەشی وت: تیمی نەوت لە قۆناغی یەكەمدا لە ئاستێكی جیاوازدا دەركەوت كە لەوەی كە ئێستا لە قۆناغی دووەم دەردەكەوێت، بەتایبەتی دوای ریزی یانەكەی رێكخستەوە و لەگەڵ  هێنانی یاریزانانی نوێ.
    ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە تیمی كارەبا ئاواتی خۆی هەیە دوای ئەوەی لە یانەی نەوتی بەسڕا و زاخۆی ،بۆ ریزبەندی  10 بەرز بووەوە بۆ گەیشتن بە ریزبەندە پێشكەوتووەكان.