بەغداد/INA
ئەمرۆ پێنج شەممە،وەزیری پەروەردە "عەلی ئەلدلیمی" و "یوسف نوری " هاوتا ئێرانیەکەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان لە کەرتی پەروەردەدا تاوتوێ کرد.
وەزارەتی پەروەردە لەڕاگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێی گەیشتووە بڵاوی کردەوە:-وەزیری پەروەردە "عەلی حەمید ئەلدلێمی " پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە "یوسف نوری " وەزیری پەروەردەی ئێرانەوە پێگەیشت و تیایدا " پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە کەرتی پەروەردە و میکانیزمەکانی پتەوکردن و پەرەپێدانی تاوتوێکران .
لەو پەیوەندیەدا ئەلدلیمی، جەختیکردەوە: "بە شانازی قووڵی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان عێراق و ئێران".ھەروەک جەختیشی کردەوە کە "حکومەتی عێراق بە پەرۆشە بۆ پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە و گواستنەوەیان بۆ ئاستێکی بەرز و فروان بەتایبەتی لەبواری پەروەردەدا"
ئەلدلێمی ستایشی ئەو پێشکەوتنەی ئێرانی کرد لەبواری پەروەردەوە ئاواتی بەردەوامبوون لەهاوکاری نێوان هەردوو وڵاتی برا و پتەوکردنی لەڕێگەی ئاڵوگۆڕی سەردانە ڕەسمییەکانی نێوان سەرکردە و کادرانی ئەو دوو وەزارەتەوە ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان کردەوە .
لەبەرامبەردا "یوسف نوری "وەزیری پەروەردەی ئێران سوپاسی وەزیری پەروەردەی کرد کە لە ڕێگەی پەیوەندییە ڤیدیۆیییەکانەوە پێی گەیشتووە و جەختی لە پەرۆشی حکوومەتەکەی کردەوە بۆ "پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دابینکردنی هاوکاری پەروەردەیی و فەرهەنگی لە بەرژەوەندی هاوبەشی دوو وڵاتی برادا.
"یوسف نوری " بانگهێشتنامەیەکی تایبەتی ئاراستەی "عەلی ئەلدلێمی " وەزیری کرد بۆ سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەداهاتوویەکی نزیکدا .