ئەلفەڕتوسی: ئامانجمان گۆڕینی ئیدارەی یانەی مینایە

وەرزش
  • 28-04-2022, 15:56
  • +A -A

    بەسڕا - INA - عەلی حەنوون
    بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی بەندەرەكانی عێراق سەرۆكی فەخری یانەی وەرزشی مینا فەرحان ئەلفەڕتوسی ڕەتكردەوە هیچ پەیوەندیەك لەگەڵ جێگری دووەمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق یونس مەحمود سەبارەت بەپاڵاوتنی ڕاهێنەر سامر سەعید بۆ دەستبەكاربوونی وەك راهێنەری مینا،بۆ ئەوەی دووبارە یانەكە لە خولی نایاب ئەكتیڤ وچالاك بێتەوە.
    ئلفەڕتووسی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) روونیكردەوە وگوتی : ئەوەی لە میدیاكان و سایتەكان و تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بڵاویان كردۆتەوە لە جۆری دەنگۆیە و پروپاگەندەیە، ئەلفاروسی گوتی :  كێشەی یانەی مینا و تیمی تۆپی پێی بەتایبەتی بابەتی ڕاهێنەری تێدا نییە،  جەختیشیكردەوە كە  ئێمە ناتوانین دەستكاری لە بڕیارانە بكین لەرووی تەكنیكی وهونەری،كاری ئێمە تەنها پاڵپشتی مادی و مەعنەوییە لە چوارچێوەی یاسایی.
    وتیشی: خەمی سەرەكی لە ئێستادا ئەوەیە كە چۆن ئێمە وەك سپۆنسەرێك دەتوانین شوێنی ئەو دەستەی ئیدارە شكستخواردووە بگرینەوە، هەروەك باسی كرد كە تیپی تۆپی پێ و تیپەكانی  تر بگۆڕین و كاتی ئەوە هاتووە بۆ چاكسازی بگۆڕین.