كەمپی دهۆك ئاستی ئامادەكاری باسكەی نیشتمانی بەرز كردەوە پێش پاڵاوتنی ئاسیا

وەرزش
  • 28-04-2022, 15:51
  • +A -A

    بەغدا - INA- حوسێن عەممار
    هەڵبژاردەی باسكەی عێراق بەردەوامە لە مەشق وراهێنانی لەو كامپەی شاری دهۆك،كە ئامادەكارییە بۆ پاڵەوانیەتی ئاسیای داهاتووە.
    محەمەد نەجار ڕاهێنەری باسكەی نیشتمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ڕاگەیاند: تیمەكە ئامادەكارییەكانی چڕ دەكاتەوە بە گرنگییەكی زۆرەوە لە كەمپیەی مەشق و ڕاهێنان كە ئێستا لە دهۆك بەڕێوەدەچێت و ماوەی 10 ڕۆژ دەخایەنێت.
    ئەلنەجار ئەوەشی وت: ستافی تەكنیكی بڕیاریان دا دوو ڕۆژ پشوو بدەن بە یاریزانان دوای گەڕانەوەیان بۆ بەغدا و لە ماوەی جەژندا و دوای ئەوە بۆ ماوەی هەفتەیەك پێش چوونە ناو كەمپێكی دەرەكی كە بە شێوەیەكی یەكلاكەرەوە دیاری نەكراوە لە ئوردن یان سوریا یان ئێران.
    نەجار ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: ئامانجی كەمپی دەرەكی زیادكردنی ئامادەیی تەكنیكی و دەروونی تیمەكە بە تێكەڵ بوون لەگەڵ تیپە بەهێزەكان ، بۆ ئەنجامدانی یاری  دۆستانە بە مەبەستی تاقیكردنەوەی ئاستی باسكەی نیشتمانی لەگەڵ تیمە بەهێزەكان و چوونە ناو كەشی پێشبڕكێ پێش گەشتكردن بۆ ئوردن و ئەنجامدانی یارییە فەرمییەكان.
    نەجار وتیشی: تیمەكە یاریزانی بەئەزموون و یاریزانی گەنج و هەمووئاستەكانی تیایە، ئاواتی ئەوەی هەیە كە ئەنجامی باش بەدەست بێنن ،بۆ ئەوەی كە فیدراسیۆنی ناوەندی و هەوادارانی باسكەی عێراق هیوایان پێیە ئەنجامی باش بەدەست بهێنن.
    شایانی باسەتیپی باسكەی  نیشتمانیمان ڕۆژی 2ی حوزەیران یەكەم یاری لەپاڵەوانێتیی ئاسیا بەرامبەر هەڵبژاردەی كوێت ئەنجام دەدات و لەچواری هەمان مانگدا لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڵەستینی یاری دەكات.