بەغداد/ INA
ئەمرۆ پێنج شەممە، وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند کە دەستدەکات بەدابەشکردنی مووچەی خانەنشینان بۆ مانگی ئایار،
وەزارەتەکە لەڕاگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێی گەیشتووە بڵاوی کردەوە :- بە ڕێنمایی و چاودێری وەزیری دارایی "عەلی عەبدولئەمیر عەللاوی " بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز ، وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ 28ی نیسانی 2022 بەشی ژمێریاری راسپارد بە دەستپێکرد و دابینکردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی ئایار.
ئەو وەزارەتە جەختی لەوە کردەوە کە "دەبێت بانکەکانی ڕافیدەین و ئەلڕەشید ڕێکارەکانی پێدانی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی لە ڕێگەی کارتی پێدانی ئەلکترۆنییەوە پێش پشووی جەژنی ڕەمەزان تەواو بکەن"
داواش لە"هەموو ئەو خانەنشینە مەدەنی و سەربازییانەی کە نامەی مۆبایلیان بۆ دێت لەلایەن لقەکانی بانکەکانەوە لە بەغدا و پارێزگاکاندا سەردانی یەکەی تایبەت بە وەرگرتنی مووچەکانیان بکەن لەئۆفیس و شوێنی سەرفکردنی پارە بەپێ جۆری ئەو ماستەر کارتەی کەھەیانە.