بەغداد/ INA - مەھدی ئەلربحاوی
ئەمرۆ پێنج شەممە، شارەوانی کەرکوک چاککردنەوەو پاراستنی زیاتر لەدەیان پردی پیادەی ڕاگەیاند.
سامان ڕەئووف ڕەشید بەڕێوەبەری شارەوانی سێ ی کەرکوک بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA )ی ڕاگەیاند: "ستافی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی کەرکوک هەڵمەتێکی گشتگیریان ئەنجامداوە بۆ پاراستن و ئاوەدانکردنەوەی ژێرپەڕەکانی شارەکە"وتیشی: "هەڵمەتەکە بریتی بوو لە چاککردنەوەی ئەو پردە پیادانەی کە دەکەوێتە سەر ڕێگا گشتیەکان، "وتیشی"کارەکە بریتی بوو لە چاککردنەوەی ئەو بەشانەی کە کاریگەریان هەبووە لەپەرینەوە ، بەتایبەتی پلیکانەی کارەبای و پەرژینەکان، کە بەشێکن لە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان.
ھەروەک وتیشی"بەشی شارەوانی راپۆرتێک بەرزدەکاتەوە لەسەر ئەو زیانانەی کە بە پردەکانی پیادەی کارەبایی گەیشتوون، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە دەست بەکارکردن بکەنەوە ،
ئاشکراشیکرد کە : "زۆربەی پردەکان دزراون، چ ئەلەمنیۆم و چ ئاسن"