سێ تیرۆریستی مەترسیدار له بەغدا دەستگیرکران

ئەمنی
  • 28-04-2022, 14:14
  • +A -A

    بەغداد/ IN A
    ئەمرۆ پێنجشەممە ،شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاشکرایکرد،کە سێ تیرۆریستی دیار لە بەغدا دەستگیرکراون.
    خانەی ناوبراو لەڕاگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی (INA)ی پێگەیشتوە بڵاوی کردۆتەوە : دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەکانی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانی بۆ بەدواداچوونی ئەندام و پاشماوەکانی چەتەکانی داعش تا وشککردنەوەی سەرچاوەکانیان، لەو روانگەیەشەوە ، سێ تیرۆریست دەستگیرکراون کە دووانیان لەناوچەی تاجی و سێیەمیان لەناوچەی ئەبوغرێب لەبەغدا ، کە پێشتر داواکراون لەژێر مادەی 4 ی تیرۆر کە بەلگەی پێویست دەری خستبون سەر بە چەتەکانی تیرۆریستی داعشن.  رشیگەیاندوە کە : "سێ داواکراوەکە ڕادەستی لایەنی لێکۆڵینەوە کراون."
    ھەروەک ئاماژە بە وەکراوە کە : لەلایەکی تر یەکەیەک لەھێزەکانیان لە دەزگای هەواڵگری لە شاری کەرکوک دەستیان بەسەر دوو حەشارگە و کەلوپەلی کۆکراوەی چەتەکانی داعش لە گوندی "وادی ئەبو خەناجر " و گوندی "خربەت عەزیز"  ئەو پارێزگایە داگرت، کە لەناویاندا (8) گولە هاوەنی 60 ملیمەتر و (4) بۆمب لەجۆری قوتوی پلازمای ماڵ و (4) بۆمی تر لەجۆری سەرکوتکەر وچەندین گولە ھاونی 120ملیم  و چەندین مووشەک  و خواردنی وشک و هێڵە جۆراوجۆرەکانی پەیوەندیکردن ،ھەبوون.
    ھاوکات ئاماژە بەوە کراوە کە ماددە دەست بەسەر داگیراوەکان  بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت"