بەغداد/ INA
دەستەی دەسپاکی فیدڕاڵی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە پێشێلکاریەکی سەر ٣٧٠دۆنم زەوی لەنەینەوا ئاشکرا کرد.
لەبەیاننامەیەکدا کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووە دەستەی دەسپاکی ڕایگەیاند کە بەڕێوەبەرایەتی
لێکۆڵینەوەی دەستەکە لە نەینەوا لە چوارچێوەیەدا سێ ئۆپەراسیۆنی بەرزەفتکردنی ئەنجام داوە ئەویش بەشێوەی
فەرمانی دادوەری کە توانی پێشێلکاریەکی سەر ٣٧٠ دۆنم زەوی ئاشکرابکات کە موڵکایەتیەکەی بۆ وەزارەتی دارایی دەگەڕێتەوە و لەلایەن چەند کەسانێکەوە ئەنجام دراوە.
هەروەها وتی تیمی مەیدانی لە بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی نەینەوا لە ئۆپەراسیۆنی یەکەمدا دەستبگرێت بەسەر مامەڵەکانی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی فەرمانبەرانی پارێزگای نەینەوا، ئەویش لەبەر ئەوەی ٥٢دۆنمیان لەزەوی حکومەت داپچڕیوە بە ڕووگەی نایاسایی کەبەهاکەی (١٢٫٠٠٠٫٠٠٠٫٠٠٠) دینارە.
هەروەها لەئۆپەراسیۆنی دووەمدا دەستی گرتووە بەسەر تاپۆی ٢٨٣ دۆنم زەوی کشتوکاڵی کە کۆمەڵەی حەدبای هەرەوەزی دەستی بەسەرداگرتبوو و جگەلەمەش ٤٢٦دۆنم لەو زەویانە بەبێ ڕووگەی یاسایی دراونەتە هاوڵاتیان .
لەئۆپەراسیۆنی سێیەمدا دەستەی دەسپاکی وتی کە سێ تاوانباری دەسگیرکردووە لەبەر ئەوەی پێشێلکاریان کردووەتە سەر زەوی کشتوکاڵی کەموڵکایەتی بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە و ڕووبەرەکەی ٣٥دۆنمە بەها خەمڵێندراوەکەی (٢٫٥٠٠٫٠٠٠٫٠٠٠) دینارە.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی یاسایی ئامادە کراوە و دەخرێتە بەردەم دادوەری دادگای نەینەوا بەپێی مادەی ٣٤٠لەیاسای سزای عێڕاقی.
شایانی باسە کە دەستەی دەسپاکی فیدڕاڵی لەمساڵدا توانیویەتی ٦٠ تاوانبار دەستگیربکات بەتۆمەتی دەسگرتن بەسەر زیاتر لە ١٥٠٠ دۆنم زەوی حکومی کەبەهاکەیان بە دەیەها ملیار دەخەمڵێنرێت.