به‌غداـ INA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه دووپاتیكرده‌وه كه‌به‌رده‌وامی جه‌نگ له‌ئۆكراینا ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی كاره‌ساتی مرۆڤی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كۆپیه‌ك به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی كه‌تووه راگه‌یاند" وه‌زیری ده‌ره‌وه فوئاد حوسێن پێشوازی له‌وه‌زیری بازرگانی و هاوكاری كه‌شه‌سه‌ندنی هۆڵه‌ندی لیشیا سرینیما كرد، له‌دیدارێكدا داواپێشهاته‌كانی سه‌ر گۆره‌پانی عێراق و هه‌رێم و نێوده‌وڵه‌تی و پرسه په‌یوه‌ندیداره‌كان و دوا ره‌وشی جه‌نگی رووسیا وئۆكراینا باسكراون.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه حوسێن وتووه عێراق قائیل نییه به‌سه‌پاندنی ئابلۆقه و سزایی ئابووری به‌سه‌ر هیچ گه‌لیكدا و له‌هه‌مان كاتیش‌دا پشتگیری هێرشی هیچ ده‌وڵه‌تێك ناكات له‌دژی ده‌وڵه‌تێكی تر، گه‌لی عێراقی زۆر ئازاری بینیوه به‌هۆی جه‌نگ و كاره‌ساته‌كان بۆیه عێراق له‌دژی جه‌نگ و سیاسه‌تی سه‌پاندنی سزا و ئابلۆقه‌ی ئابووریه، چونكه گه‌ل به‌ئامانج ده‌كرێت، دووپاتیكرده‌وه كه به‌رده‌وامی جه‌نگی ئۆكراینا ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی كاره‌ساتی مرۆیی له‌وانه هه‌ره‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی خۆراك له‌زۆرێك له‌وڵاتان دروست ده‌كات نه‌مازه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای مشه‌خۆر و وڵاتانی بێ نه‌وت.
هه‌روها رژدی به‌غدا له‌سه‌ر به‌هێزكردنی میكانیزمه‌كانی هاوكاری دووقۆڵی له‌سه‌ر ته‌واو ئاسته‌كان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ردوو گه‌لی عێراقی و هۆڵه‌ندی دووپات كرده‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌كتیڤكردنی لیژنه‌ی عێراقی – هۆڵه‌ندی هاوبه‌ش وتی" ئه‌و پشتگیریه‌ی كه‌هۆڵه‌ندا پێش كێش به‌عێراق ده‌كات نیشانه‌ی جیاوازی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌یه له‌نێوان هه‌ردوو وڵات له‌بواری كشتوكاڵی و بواره‌كانی دیكه.
وه‌زیری ده‌روه ئاماژه به‌وه‌شی دا عێراق هه‌وڵده‌دات باشترین په‌یوه‌ندی هه‌بێت و شه‌كه‌رات له‌نێوان عێراق و هۆڵه‌ندا دروست ببێت و هاوكاری له‌بوار و كه‌رته‌كانی بازرگانی و كشتوكاڵی زیاتر ببێت چونكه عێراق ره‌وشێكی له‌باری هه‌یه بۆ وه‌به‌رهێنان.
هه‌روه‌ها وتی" پێویسته هۆڵه‌ندا به‌شداری له‌پرۆسه‌ی بنیاتنانی ژێری خانی عێراق بكات و سوود له‌شاره‌زایی له‌بواری سه‌رچاوه ئاوییه‌كان وه‌ربگیرێت و ئاماژه به‌هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراقی دا له‌بواری به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و به‌رگه‌وه ده‌رخستنی ئه‌م دیارده‌یه و ئه‌و هاوكاریانه‌ی كه‌هۆڵه‌ندا له‌جه‌نگی دژی رێكخراوی تیرۆرستی داعش پێش كێش به‌عێراقی كردووه له‌گه‌ڵ مه‌شق و راهێنان به هێزه ئه‌منییه‌كان.
حوسێن ته‌كیدی له‌سه‌ر پێویستی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌بواری مرۆیی كرده‌وه و ئاماژه به پێگیربوونی حكومه‌تی عێراقی دا به‌پیوه‌ره‌كانی تایبه‌ت به‌مافی مرۆڤ و هه‌وڵه‌كانی بۆ هاوكاریكردنی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌م بواردا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراق له‌بواری ره‌فتاركردن له‌گه‌ڵ پرسی كۆچبه‌ران و ئه‌و رێكارانه‌ی كه‌سه‌باره‌ت به‌كۆچبه‌ره‌كانی له‌سه‌ر سنووری بیلارووسیا و لاتڤیا و لیتوانیا و پۆڵه‌ندا به‌رێگای گه‌شتی تایبه‌تی هێڵی ئاسمانی عێراقی بۆ گه‌راندنه‌وه‌یان بۆ وڵات و ته‌كیدی له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامی گفتوگۆكانی كرده‌وه سه‌باره‌ت به‌پرسی كۆچبه‌ران له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌ورۆپی و پشتگیری له‌به‌رنامه‌ی هاندانیان بۆ گه‌رانه‌وه له‌چوار چێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ پێگه‌یاندنی ئه‌م چینه له‌وڵات كرده‌وه.
سه‌باره‌ت به‌كاره‌كانی حكومه‌تی عێراق له‌بواری به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تۆڕی قاچاعچی و نایاسایه‌كان حوسێن باسی له هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی عێراق له‌م بواره‌دا كرد.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری بازرگانی و هاوكاری گه‌شه‌سه‌ندنی هۆڵه‌ندی ته‌كیدی له‌سه‌ر گرنگی عێراق وه‌كو ده‌وڵه‌تیكی میحوه‌ری له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین و رۆڵی له‌به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و سه‌قامگیری ناوچه‌كه كرده‌وه و ئاماژه‌ش به‌هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی عێراقی دا سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه كۆچبه‌ران له‌بیلارووسیا و گه‌رانه‌وه‌یان بۆ وڵات.
هه‌روه‌ها ئاماده‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربری بۆ پشتگیریكردنی عێراق له‌سه‌ر هه‌موو ئاستێك.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات