به‌غداـ INA
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی زیقاڕ ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه راگه‌یاند كه كه‌سێكی تووشبوو به‌په‌تای خوێنبه‌ربوون له‌خه‌ڵكی غه‌راف چاره‌سه‌ری بۆ كراوه و ره‌وشی ته‌ندروستی باش بوو و داوای له‌خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كانیشی كرد كه‌پێویست چاره‌سه‌ری ئاژه‌ڵه نه‌خۆشه‌كان بكه‌ن.
به‌رێوبه‌ری گشتی فه‌رمانگه جه‌عفه‌ر ناسر ئه‌لعه‌بود له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی وه‌ریگرتووه راگه‌یاند" نه‌خۆشێكی خه‌ڵكی غه‌رافی تووشبووی به‌په‌تای خوێنبه‌ربوون بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ له‌ژوورێكی تایبه‌تدا خه‌وێنرابوو و له‌دوایی تێكچوونی ته‌ندرستیه‌كه‌ی بۆ ژووری (UN) گواستربووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌بن چاودێریه‌كی ورد و چر دابێت و هه‌ریه‌ك له‌دكتۆر حزه‌یر هزه‌یر ئه‌له‌سه‌دی و دكتۆر ئه‌زهه‌ر چاره‌سه‌ریان بۆ كردووه.
هه‌روه‌ها وتی" ئه‌م نه‌خۆشه تووشبوونی به‌په‌تای خوێنبه‌ربوون و به‌خوێنبه‌ربوون له‌ناو سنگیدا ببوو به‌ڵام له‌دوایی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ره‌وشی ته‌ندروستی ئه‌م نه‌خۆشه باش بووه.
هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی زیقاڕ داوای له‌خه‌ڵكی پارێزگای كرد وشیار بن له‌م نه‌خۆشیه كه‌له‌م ودایه‌دا بڵاوبویته‌وه و داوای له‌ئاژه‌ڵداره‌كانیشی كرد چاره‌سه‌ری ئاژه‌ڵه نه‌خۆشه‌كانی خۆیان بكه‌ن.
جه‌ختیشی له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی سه‌ربڕی هه‌ره‌مه‌كی كرده‌وه وتی" ره‌وشی ته‌ندروستی هه‌موو نه‌خۆشه‌كانی تووشبووی به‌م په‌تایه له‌نه‌خۆشخانه‌كان جێگیره.