بەغداد /INA محهمهد ئهلتالبی
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە لەپلانی جەژندا نیە هیچ ڕێگایەک دابخرێت .
بەڕێوەبەری هاتوچۆی گشتی لیوا تاریق ڕوبەیعی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ بەبەشداری بارەگای گشتی و نووسینگەکانی تۆمارکردن لەسەرانسەری عێڕاقدا چالاکیەکانیان چڕدەکەنەوە بەتایبەتی نزیک شوێنە گەشتیاریەکان بۆ ڕێکخستنی جوڵەو هاموشۆی ئۆتۆمبێلەکان لەکاتی جەژندا.
هەروەها وتی" پیاوانی هاتوچۆ لەهەموو شوێنەکاندا بوونیان دەبێت لەوانە شاری یاری سندباد
و جەزیرەی گەشتیاری وشوێنەکانی دی وەکو شاری یاری ناوچەی کەرخ. وتیشی لەپارێزگاکانیشدا هەمان
ئەرک ئەنجام دەدرێت،
هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە سەرجەم بارەگاکانی تۆمارکردن و بەڕێوەبەرایەتیەکان ئامادەییان دەبێت لەڕۆژانی جەژندا.