شاندێكی باڵای ئه‌منی گه‌یشته‌ پارێزگای دیالا

ئەمنی
  • 28-04-2022, 12:44
  • +A -A

    به‌غداـ INA 
    ئه‌مرۆ پێنچ شه‌ممه‌ شاندێكی باڵای ئه‌منی عێراق گه‌یشته‌ پارێزگای دیالا. 
    شانه‌ی ئه‌منی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌كۆپیه‌ك بده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی كه‌توو راگه‌یاند" به‌ئامانجی ئاگاداربوون له‌سه‌ر ره‌وشی مه‌یدانی و ئاسایشی ئه‌م پارێزگایه‌، سه‌رۆك ئه‌ركان فه‌ریقی یه‌كه‌می رۆكین عه‌بدولئه‌میر یار الله به‌یاوه‌ری شاندێك كه‌پێكهاتووه‌ له‌ جێگری فه‌رمانده‌ی هاوبه‌ش فه‌ریقی یه‌كه‌می رۆكن عه‌بدولئه‌میر ئه‌لشه‌مه‌ری و فه‌رماندی هێزه‌كانی وشكانی فه‌ریق رۆكن قاسم ئه‌لمحه‌مه‌داوی و جێگری سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شكان فه‌ریق رۆكن قه‌یس خه‌له‌ف ره‌حیمه‌ به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ له‌چوار چێوه‌ی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیالا.
     هه‌روه‌ها وتی" شاندی باڵای ئه‌منی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی به‌ئاماده‌بوونی فه‌رمانده‌ی پۆلیس و فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی دیالا ئه‌نجامداوه‌.