بەغداد /INA
وەزیری ناوخۆ عوسمان غانمی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە لێبوردنی بۆ سەرجەم سزا بەرزەفتیەکان دەرکرد.
هەروەها لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت ئهلغانمی وتی" مانگی ڕەمەزان مانگی خێر وچاکەو لێبووردەییە و لەم مانگە پیرۆزەدا لەبەر نزیکبوونەوەی جەژن فەرمانی لێخۆشبوونمان دەرکرد بۆ ئەو ئەفسەرو فەرمانبەرانەی وەزارەتی ناوخۆ کە سزای بەرزەفتیان لەسەرە، هەروەها وتی" هیوادارین ئەم سزایانە هاندەرێک بێت بۆیان تاکو هەڵەکانیان دووبارە نەکەنەوە.