بەغداد/ INA
ئەمرۆ پێنج شەممە ، ئەحمەد ئەلسەحاف گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، لە بارەی پرسی بێ سەروشوێنانی نیشتەجێ عێراقیەکانی ئۆکرانیا رایگەیاند کە پرسەکەیان ئاڕاستەی وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیای کردوە.
ئەلسەحاف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) ی ڕاگەیاند"باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە کیێڤ ،یاداشتێکی بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا ئامادە دەکات بۆ ئەوەی دواین زانیاری بەدەستهاتوو لەسەر عێراقیە ونبوەکانی ئۆکرانیا بپرسێت"
وتیشی: "باڵیۆزخانەکە گفتوگۆی لەگەڵ زانکۆکانی ئۆکرانیای کردوەو و داوای دواخستنی کرێی خوێندن کردووە بەهۆی ئەو بارودۆخەی لەو وڵاتە دروستبوە ."
ھەروەک وتیشی: "باڵیۆزخانەی عێراق لە کیف،بەردەوامە لە پەیوەندیکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئۆکرانیا بۆ دابینکردنی هاوکاری و ئاسانکاری بۆ ئەو عێراقیانەی کە داوای ھاوکاریان لە باڵیۆزخانەکردوە"
ئاشکراشیکرد کە : "هێڵە گەرمەکانی باڵوێزخانەکە هێشتا کار دەکەن و پەیوەندی وەردەگرن و ڕۆژانە وەڵامی پرسیارەکان دەدەنەوە".
روونیشیکردەوە: "کە شوێنی عێراقیە نیشتەجێبوەکان لە ئۆکرانیا لە دابەش بونە بەسەر شارەکانی (کیڤ، لڤوڤ، ڤینیسیا، خملینسکی، زکرباتیا، ئۆشگرود، ترنۆبل و ژمارەیەکی کەمیشیان لە بەلتافا)دەژین.