بەغداد/ INA
ئەمرۆ پێنج شەممە دەستەی کەشناسی عێراق، کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو، ڕاگەیاند" کەچاوەڕوان دەکرێت سبەینێ لەگەڵ هەورە بروسکە و پلەی گەرمی نزمبێتەوە .
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەستەکە کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) ناردوە و تیایدا ھاتوە "کەش و هەوای ڕۆژی هەینی تا رادەیەک هەور دەبێت بە بارانێکی سووکەوە لە چەند شوێنێک لەگەڵ ڕەشەبا هەندێک ناوچەی ناوەراست' لە کاتێکدا کەش و هەوای باکوور تا ڕادەیەک هەور دەبێت لەگەڵ بارانی چڕی مامناوەند و هەورە بروسکە .
ھەروەک کەش و هەوای باشوور تا رادێک هەور دەبێت لەگەڵ باران و ھەوری پەرشوبڵاودا، ھاوکات پلەکانی گەرما لە ناوچەی ناوەراست و باکوور و باشووری وڵاتیش نزم دەبێتەوە" ھەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "کەش و هەوای شەممە لە ناوچەی ناوەراست تا ڕادەیەک هەور دەبێت و پاشان بۆ هەور و بارانێکی سووکەوە دەگۆرێت، بەتایبەتی لە بەشەکانی ڕۆژئاوادا، لە کاتێکدا لە باکوور تاڕادەیەک هەور دەبێت بۆ هەور و بارانی مامناوەند دەگۆرێت و هەندێک جار ڕەشەبا ھەڵدەکات.
ھەروەھا "کەش و هەوای باشوور بە چەند ھەورێکەوە دەبێت و پلەی گەرماش لە بەشی ناوەڕاست و باشوور کەمێک بەرز دەبێتەوە، هاوکات نزیک دەبێتەوە لە ڕۆژی ڕابردوو ."
سەبارەت بە کەش و هەوای ڕۆژی یەکشەممەش ، لە بەشێکی ناوچەی ناوەراست هەور دەبێت و پلەی گەرمیش لە چاو ڕۆژانی ڕابردوو کەمێک نزم دەبێتەوە، لەکاتێکدا کەش و هەوای بەشی باکوور هەور دەبێت لەگەڵ گەرمایەکی مامناوەند کە هەندێک جار هەورە بروسکەدەبێت.
کەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو تەندروست دەبێت و چەند پەڵە هەورێک لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور دروست دەبیت ،لە کاتێکدا کەش و هەوای ناوچەی باکوور هەور دەبێت تا بارانی مامناوەند، بەتایبەتی لە بەشەکانی باکووری وڵات هەندێک جار هەورە بروسکەی لەگەڵدا دەبێت.
ھاوکات پلەکانی گەرما نزیکدەبنەوە لە ناوەڕاست و باشووری ولات، وەک ئەوەی لە خشتەی خوارەوە کەش و هەوای هەینی و ڕۆژانی داهاتوو دیاریکراوە: