بەغداد/ INA
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند کە 47 زانکۆ و کۆلێژی عێراقی بەشێوەی پێشبڕکێ لەپلەبەندی پەرەپێدانی بەردەوام تایم بۆ ساڵی 2022 تۆمارکراون
لەبەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ھاتوە ، بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی ناوبراو ڕایگەیاند "چل و حەوت زانکۆ و کۆلێژەکانی عێراق چون بۆ ناو پێشبڕکێ تۆمار کراون لە پلەبەندی گەشەسەندنی بەردەوامی "تایم" بۆ ساڵی 2022 کە 1406 پەیمانگای لە 106 وڵاتی جیهان لەخۆ گرتبوو"ھاوکات بەپێی"ئەنجامە فەرمییەکان کە بڵاو کرایەوە.
ئاماژە بەزیادبوونی ژمارەی زانکۆ و کۆلێژەکانی عێراق کردوە لە پۆلێنکردنی "تایمز" بۆ گەشەپێدانی بەردەوام بۆ ریزبەندی چل و حەوت بە سەرۆکایەتی زانکۆی بەسرە ، کە بەم جۆرە بوە :-
(https://www.timeshighereducation.com/rankings/impact/2022/overall#!/page/0/length/25/locations/IRQ/sort_by/rank/sort_order/asc/cols/stat
زانکۆی بەسرا (301-400) لە ئاستی جیهانی و زانکۆی بابل ریزبەندی(401-600) و زانکۆی بەغداش ریزبەندی(401-600) وەرگرتوە ،ئەمە لە کاتێکدا کۆلێژی "فیوچەر" ڕیزبەندی (801-1000)ی بردەوە.
ھەروەک لە بەیاننامەکە روونکراوەتەوە کە پۆلێنکردنی "تایمز"ی بەرێتانی بۆ گەشەپێدانی بەردەوام بە بەدەستهێنانی ژمارەیەک لە ئامانجەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، زانکۆکان هەڵدەسەنگێنێت
کە 17 ئامانج لەخۆوە دەگرێت و سەرەکیترینیان ، فیرکردن، تەندروستی، خۆشگوزەرانی، هاوبەشی (شەراکەت)، پیشەسازی و داهێنانن.