شاندی په‌رله‌مانی عێراق كۆتایی به‌سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ته‌هران هێنا

سیاسی
  • 28-04-2022, 00:21
  • +A -A

    به‌غداـ INA

    شاندی په‌رله‌مانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبوسی كۆتایی به‌سه‌ردانه‌كه‌ی خۆی بۆ ئێران هێنا. 

     نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپیه‌ك به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی كه‌توو راگه‌یاند" سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران محه‌مه‌د حه‌لبوسی و شاندی په‌رله‌مانی یاروه‌ری كۆتاییان به‌سه‌ردانه‌كه‌ی خۆیان بۆ ته‌هران هێنا. 

     جێگای ئاماژه‌ پێكردنه‌ ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران محه‌مه‌د حه‌لبوسی به‌یاوه‌ری شاندێكی په‌رله‌مانی به‌سه‌ردانێكی ره‌سمی گه‌یشته‌ ته‌هرانی پایته‌ختی ئێران. له‌م سه‌ردانه‌دا شاندی په‌رله‌مانی عێراقی چاوی كه‌وت به‌سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شۆرای ئێرانی محه‌مه‌د باقر قالیباڤ  و سه‌رۆكی كۆماری ئێسلامی ئێران ئیبراهیمی ره‌ئیسی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ حوسێن ئه‌میر عه‌بدولله‌هیان و ئه‌مین عامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی ئێران عه‌لی شه‌مخانی و چه‌ندین به‌رپرسی دیكه‌ی ئێران، له‌دیداره‌كاندا باس له‌په‌یوه‌ندی دووقۆڵی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شكان و دواپێشهاته‌ سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌هه‌ردوو وڵاته‌وه‌ كراون.