بەغداد/ INA - مەھدی ئەلربحاوی
ئەمرۆ چوار شەممە ، قایم قامیەتی قەزای ناوەندی کەرکوک زیادەرۆییەکانی سەر زەوی دەولەت لەو پارێزگایە ئاشکراکرد ، هەروەک ڕێوشوێنی نوێیان روونکردەوە بۆ کەمکردنەوەی پێشێلکارییەکان.
"فەلاح خەلیل جەلال "قایم قایمی قەزای ناوەندی کەرکوک بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ڕاگەیاند:"ژمارەی زیادەرۆیی لەسەر زەوی سنوری پارێزگای کەرکوک 65 هەزارە زیادە رۆییە"
ھاوکات بەپێی ئامارە فەرمییەکان، کەرکوک لە پلەی سێیەمدایە لە ژمارەی زیادەرۆیی سەر زەوی دەوڵەت لە دوای پارێزگای بابل و بەسرە .
وتیشی: "ئەو پارێزگایە کاردەکات بۆ درووستکردن و بونیادنانی چەندین یەکەیەکی نیشتەجێ بوون بەنرخێکی گونجاو لەرێگای وەبەرهێنان بۆ بۆ توێژی کەم دەرامەت "
ھەروەک وتیشی: "لیژنەی زیادەڕۆیی کاری کردووە بۆ لابردنی زیادەرۆییە بازرگانی و پیشەسازییەکان لەسەر زەوی دەوڵەت"