زاملی جەخت لەزیادبوونی بڕی پارەی تەرخانکراو بۆ سەرچاوەکانی ئاو لەبودجەدا دەکاتەوە

سیاسی
  • 27-04-2022, 20:40
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمرۆ چوار شەممە ، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران حاکم زاملی تەئکیدیکردەوە کە، زیادکردنی بڕی پارەی تەرخانکراو بۆ وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو لەبودجەدا بۆ ئەوەی بتوانن پڕۆژەی تایبەت بەئاو تەواو بکەن.
    نووسینگەی راگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەڕاگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێی گەیشتووە، ئاماژەی بەوەداوە کە "زاملی ئێوارەی ئەمڕۆ پڕۆژەی سەرلەنوێ داڕشتنەوەی بەنداوی مێژوویی هیند و پردی جێگرەوەی بەنداوەکەی لە پارێزگای بابلی بەسەر کردەوە، 
    کە بەئامادەبوونی "مەهدی ڕەشید ئەلحەمدانی " وەزیری سەرچاوەکانی ئاو و "پەرلەمانتار سەلام " ئەلشەمەری وژمارەیەک لە بەرپرسانی وەزارت و پارێزگاکە. 
    لەو سەردانەیدا بۆ بابل، زاملی نیگەرانی  خۆی لە سیاسەتی حکوومەتە یەک لەدوای یەکەکان دەرببڕیت کە نەیانتوانی کێشەی ڕێکخستنی ئاو لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ چارەسەر بکەن و لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا فەرامۆشیان کرد،
    جگە لەوەش هیچ پڕۆژەیەکی ستراتیژی ئاو لەدروستکردنی بەنداو و سیستەم و جۆگە و چاڵکردن و وێستگەکان و پڕۆژەکانی تر تەواو نەکراوە کە مەترسییە شاراوەکان بۆ سەر عێراق لادەبات و سەرەڕای هەبوونی بودجەی پێویست لەو کاتەدا 
     زاملی، وتیشی: "مەترسییەکانی قەیرانی کەمی ئاوی بێوێنەیە بەسەر وڵاتدا لە وەرزی هاوین، کە لە ئەنجامی نەبوونی ئاوی پێویستەوەیە"
    ھەروەک وتیشی: "زیادکردنی تەرخانکردنی  بڕی بودجەی پێویست بۆ وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو لەپڕۆژەیاسای بودجەدا دەتوانێت پڕۆژە ستراتیژییە گرنگەکانی پەیوەست بەئاو تەواو بکات" 
    روونیشیکردەوە : "دۆسیەی ئاو و کێشە پەیوەندیدارەکان لەپێشینەی  دانیشتنی ئێستای پەرلەمانن و بەرنامەی حکومەتی داهاتوو لەگەڵ زۆری داراییدایە" 
    لە بەرامبەردا وەزیر ستایشی پشتیوانی ڕاستەوخۆی زاملی و ئەنجومەنی نوێنەران و پەرۆشیی بۆ بوژاندنەوەی ئەو ئاسانکارییە گرنگانە کرد کە جێگەی سەرنجی عێراقیەکانن
    ھاوکات وتیشی: "ئەو شوێنەی کە ئەمڕۆ لە هیندی کراوەتەوە دەبێتە شوێنێکی گرینگ بۆ خەڵک و خزمەتی هەموو خەڵکی پارێزگای بابل دەکات"