بەغداد/ INA-مەحەمەد ئەلتاڵبی
ئەمرۆ چوار شەممە ، وەزارەتی بازرگانی ،ئاشکرای کرد کە دوو شێوازی چارەسەرکەر بەکاردەهێنێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی قۆرخکارانی خۆراک و بەرزکردنەوەی نرخەکان لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا، هاوکات جەختیشی کردەوە کە کۆنترۆڵکردنی بازاڕە ناوخۆییەکان کارێکی وا ئاسان نی یە .
"محەمەد حەنون " وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند،"وەزارەتەکەی لەرێگای ھەڵمەت و ئۆپەراسیۆنەکان و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی لە کاتی قەیرانەکاندا ڕێوشوێنی گرتۆتەبەر بە بەکارهێنانی دوو ڕێگا، کە یەکەمیان هۆشیاری گشتی بوو کە تیایدا هانی بازرگانانی داوە کە بەرهەمەکانیان بە شێوەیەکی نەرم و شەفاف پیشان بدەن،ئەوی ترشیان ڕێگای یاسایی و ئیدارییە کە ئامانجیان ڕێگرتنە لە قۆرخکاری"
وتیشی: "هاوڵاتیان هاوکار بونە و هۆشیاریان ھەبوە لەبارەی ئەو کارە نایاسایانەی ڕوودەدەن لە قۆرخکاری و قۆزتنەوەی قەیرانەکان ، ھەروەھا راپۆرتەکان ڕۆڵی سەرەکی بینیوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکاندا"
ھەروەک وتیشی: "خزمەتگوزارییەکانی ئاسایش و چاودێری لەوەزارەتی بازرگانی سەرکەوتووبوون لە دەستگەیشتن بە 40 بازرگان کە دەرفەتیان لەقەیرانەکان وەرگرتوە بۆ بەرزکردنەوەی نرخەکان"
لەبارەی نرخی زەیتەوە حەنون ڕایگەیاند" نرخی زەیت تایبەتە بەبۆرسەی جیهانی و قەیرانی ململانێی ڕوسیاو ئۆکرانی ، بەڵام ئەو ڕێوشوێنانەی وەزارەتی بازرگانی گرتۆتیەبەر لە ڕێگەی کۆمپانیایەک کە لە کەرتی سەبەتەی خۆراکدا وەبەرهێنان دەکات ، یارمەتی دەربوە لە دابینکردنی ئەم ماددە بۆ بەشێکی زۆری دانیشتوان .
ھاوکات ئاماژەی بەوەدا کە : "زۆر زەحمەتە نرخی بازاڕی ناوخۆ کۆنترۆڵ بکرێت" و ئەوەشی وت"بازاڕی عێراق بازاڕێکی کراوەیە و ڕەوت و یاساکانی حکومەت دەستوەرنەدانە بازاڕەکان "