بەغداد/ـINA
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محمد حەلبوسی ئەمڕۆ چوارشەممە جەختی لەسەر گرنگی کاری پەرلەمانی و دیبلۆماسیەت کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە ئەویش لەمیانەی دیداریدا لەگەڵ ابراهیم ڕئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی لەمیانەی دیدارەکەدا باس لە پەیوەندیە دووقۆڵیەکان و هاوکاری لەسەرجەم بوارەکاندا کرا لەوانە هەردوو بواری ئابووری و بازڕگانی لەپێناو بەرژەوەندی هەردوولا کە بەسوود و گەشەپێدانی هەردوو وڵات بشکێتەوە ،لەهەمان کاتیشدا باس لە گرنگی هاوکاری
و هەماهەنگی پەرلەمانی کرا لەنێوان هەردوو وڵاتدا بۆچارەسەرکردنی کێشەکان .
هەروەها وتی کە وڵات ساڵانێکی پڕ مەینەتی گوزەراندووەو ئێران سزای ئابووری بەسەردا سەپێنرا و عێڕاقیش تووشی هێرشی تیرۆریستی بوو ، هەردوو وڵاتیش ئێستا لەژێر کاریگەری ئەم قەیرانە جیهانیەی ئێستادان و بەدەست کۆڕۆناوە دەناڵێنن جگەلەوەش سەروەری وڵاتان پێشێل دەکرێت لەبەر ئەوە هیواخوازین کە داهاتووی گەلانمان باشتر بێت ئەمەش بێومان بەرپرسیارێتی ئێمەیە.
لەلایەن خۆیەوە سەرۆکی ئێرانی
بەگەرمی پێشوازی لە حەلبوسی کرد وپیرۆزبایی دووبارە هەڵبژاردنەوەی لێکرد وەک سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و لەهەمان کاتیشدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەو پەیوەندیانەی کە لەنێوان ئەنجومەنی شورای ئێران و پەرلەمانی عێڕاقیدا هەیە، ئاماژەشی بەوەدا کە پەرلەمانی تازەی عێڕاق دەتوانێت کەڕۆڵێکی کارا بگێڕێت
لەنزیککردنەوەی هاوکاریکردنی ئابووری وکۆمەڵایەتی نێوان هەردوو وڵات و وتیشی ئێران هەموو هەوڵێک دەدات بۆ هەماهەنگیکردن لەم بوارەدا.
هەروەها ڕەئیسی جەختی لەسەر ئەوەکردوە کە ئێران پاڵپشتی عێڕاق دەکات بەهەموو شێوەیەک و هیواشی خواست کە لایەنە سیاسیەکان پێکبێن لەناو خۆیاندا بۆپێکهێنانی حکومەتێکی نوێ بەزووترین کات .