بەغداد / INA
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران حەمید نەعیم غهزی ئەمڕۆ چوارشەممە جەختی لەسەرئەوە کردەوە کە پڕۆژەی حکومەتی ئەلکترۆنی گەیشتووەتە قۆناغی پێشکەوتوو
و هەنگاوی باشی ناوە لەبواری بەستەری ئەلەکترۆنیدا .
ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ کۆمپانیای هواوی تەکنەلۆژیا و گەیاندنی چینیدا ڕێکارەکانیان تەواوکردووە بۆ دەستکردن بە
پڕۆسەی پێشخستن وپەڕەپێدانی پڕۆژەی حکومەتی ئەلکترۆنی و قۆناغی داهاتووش پڕۆسەی گۆڕانکاری نمرەیی لە دام ودەزگا حکومیەکان دەست پێدەکات و دەرەنجام ئیدی مامەڵەکردن بە کاغەزو پۆستە کۆتایی پێدێت.
هەروەها غهزی جەختی کردەوە لەسەر گرنگی خستنە گەڕی هەموو تواناکان بەخێرایی بۆ بەئەنجامگەیاندنی ئەم پڕۆژەیە، لەپێناو پەرەپێدانی سەنتەری زانیاری نیشتیمانی لە ئەمیندارێتی ئەنجومەنی نوێنەران و دامەزراندنی ڕۆنووسی ڕووننامەوزانیاریەکان بەتەواوەتی بۆ دەزگا فەرمیەکانی دەوڵەت و پێشخستنی توانای تەکنیکی فەرمانبەران بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆژەکە .
هەروەها غهزی جەختی لەسەر ئەوەکردەوە کەئەم پڕۆژەیە پێشکەوتنی باشی بەدەستهێناوە و هەنگاوی باشی ناوە لە ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران وسەرجەم وەزارەتەکان.
وتیشی کە قۆناغی دووەم بەردەوامە لەکارکردن بۆ بەستنەوەی ئەو دەزگایانەی کە بە وەزارەتەکانەوە پەیوەندیان
نیەو سەربەخۆن و هەروەها پارێزگاکانیش لەتوێی پڕۆگرامی
بەڕێوەبردنی دیکۆمێنتە ئەلکترۆنیەکان.