زاملى:کۆشش دەکەین بۆ ئەوەی گرێبەست بۆ وانەبێژانی خۆبەخش لە بودجەدا بچەسپێنین

سیاسی
  • 27-04-2022, 15:20
  • +A -A

    بەغداد /INA
    جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران حاکم زاملی ئەمڕۆ چوارشەممە جەختی لەسەر ئەوەکردەوە کە کۆششەکان بەردەوامن بۆئەوەی گرێبەستی وانەبێژە خۆبەخشەکان لە بودجەدا بچەسپێنرێت و بخرێنە سەر میلاکی هەمیشەیی بودجەکە، ئاماژەشی بەوەکرد کەبەرپرسارێتی شەرعی و ڕەوشتی ویاسایی وادەخوازێ کە چاکسازی لەپڕۆسەی پەروەردەییدا بکەین .
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی زاملی لەبەیاننامەیەکدا کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کەحاکم زاملی ئەمڕۆ چاوی کەوت بەدەستەی هەماهەنگی وانەبێژانی خۆبەخش بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە نوێنەران بۆ گوێگرتن لەو وانەبێژە خۆبەخشانە بۆ ئەوەی بەزووترین کات چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە.
    زاملی جەختی لەسەر ئەوەکردەوە کەلەهەوڵدایە بۆ ئەوەی بەندێک بخزێنرێتە ناو یاسای بودجەوە بۆ جێگیرکردنی گرێبەندەکانی وانەبێژوکارگێڕانی خۆبەش کەلە بەڕێوەبەرایەتیەکانی پەروەردەکاردەکەن بۆئەوەی بچنە سەر میلاکی هەمیشەیی لە بودجەی ئەمساڵدا ، ئەویش بەگوێرەی ساڵی خزمەتکردنیان ،
    زاملی ئاماژەشی بەوەدا کە بنەمای چاکسازی لەکۆمەڵگاوبونیادنانی نەوەکانی دواڕۆژ لە چاکسازکردنی پەروەردەوە دەست پێدەکات.
    هەروەها جێگری یەکەمی پەرلەمان پەیمانی دا کە لەگەڵ وەزارەتی دارایی باس لەم بابەتە
    بکات و چارەسەری پێویست بۆ کێشەکانیان بدۆزێتەوە ئەویش بەسوودوەرگرتن لە زیادبوونی داهاتی وڵات و دابینکردنی بڕەپارەیەک بۆ ئەم مەبەستە.
    شایانی باسەکە زاملی بۆ سەرۆک وەزیران و وەزیری پەروەردە  نووسراوی کردووە بەزووترین کات ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت.