بەغداد/INA - مەحەمەد ئەلتالبی
ئەمرۆ چوار شەممە ، وەزارەتی گواستنەوە ، هۆکارەکانی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانیەکانی بۆ سوریا ئاشکراکرد.
حوسێن جەلیل وتەبێژی وەزارەتی گواشتنەوەی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "ئەو کۆمپانیایانەی کە گەشت دەکەن بۆ سوریا کۆمپانیا تایبەتن و ھیچ پەیوەندییەکیان بە کۆمپانیای نیشتیمانی حکومەتی فەرمیەوە نی یە ، ھەروەک کۆمپانیایی فەرمی گەشتی ئاسمانی بۆ سوریا نییە"
وتیشی: "گەشتە ئاسمانییەکانی کۆمپانیای نیشتیمانی لە ساڵی 2014ەوە بە هۆی بارودۆخی ئەمنی سوریا و کەش و هەوای نائاسایش و هەروەها ئاستی بیمە کە زۆر گران بوو ڕاگیراوە"
لە یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپادا... مێژوویەکی گەشاوە و سەرکەوتنەکان لە داستانە گەورەکاندا