بەغداد - INA
بانكی ڕافیدەین ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: دەستكراوە بە وەجبەیەكی نوێی پێشینەی 50 ملیۆن دیناری بۆ 3 چینی جیاواز.
بانكی رافیدەین لەبەاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوە، دەڵێت: وەجبەیەكی نوێ لە پێشینەكانی فەرمانبەران و ئەندامانی وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆ دەستیپێكردووە كە لە 5 ملیۆنەوە بۆ 50 ملیۆن دینار دەستپێدەكات، ئەمەش دوای تەواوكردنی هەموو ڕێكارەكانی بەخشین بەپێی مەرج و ڕێنماییەكان.
رونیشیكردەوە: كە داواكاریی پێشینەكان لە ڕێگەی لقەكانی بانكەوە لە بەغداد و پارێزگاكانەوە دەكرێت، رونیشیكردەوە: لقەكان هێشتا داواكاری وەردەگرن بۆ بەرزكردنەوەی مامەڵەكان بۆ وەرگرتنی پێشینە.