بەغدا INA
ئەمڕۆ چوارشەممەلیژنەی بەرزەفت لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق سێ بڕیاری لەدژی سەرۆكی یانەی وەرزشی دیوانیەحسێن ئەلعەنكوشی دەركرد.
فیدراسیۆنەكە لە بەیاننامەیەكدا كە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی (INA) پێی ڕاگەیاندبوو،: ئەمڕۆ لە بارەگای فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لیژنەی بەرزفەت كۆبوەوە.
وتیشی: لیژنەكە بڕیاری داوە بە سزای سەرۆكی یانەی دیوانیە (حوسێن ئەلئعەنكوشی) بە ڕاگرتنی بۆ ماوەی دوو ساڵ ودوور كەوتنەوە لە كاری وەرزشی،سڕكردنی ئەندامیەتی و بێبەشكردنی لە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی گشتی و ڕێگریكردن لە بەشداریكردن لە هەر چالاكییەكی تایبەت بە تۆپی پێ، وتیشی:ئەمە لەسەر بنەمای بەندی 68/1 بەرزەفت، و بە مادەی 10/لیژنەی بەرزەفت.