حكومەتی هەرێم پشووی جەژنی ڕەمەزانی راگەیاند

ناوخۆ
  • 27-04-2022, 15:26
  • +A -A

    هەولێر- INA
    لە راگەیەندراوێكدا، جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، حكومەتی هەرێم پێنج رۆژی وەك پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگا حكومییەكان راگەیاند.
    وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تێیدا هاتووە:" بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 1ی ئایاری 2022 تاوەكو 5ی ئایاری 2022، لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومی هەرێمی كوردستان پشوی فەرمی دەبێت و رۆژی 8ی ئایاری 2022، لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم دەوامی فەرمی دەست پێ دەكاتەوە".