حەلبوسی لە تاران: سەماگیری ئێران رەنگاندەوەی ئەرێنی لەسەر عێراق هەیە

سیاسی
  • 27-04-2022, 15:20
  • +A -A

    بەغداد - INA
    محەمەد حەلبۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆچوارشەممە، رایگەیاند: سەقامگیریی ئێران ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر عێراق هەیەو جەختیشی لەسەر پێویستی پاراستنی سەروەری و دراوسێیەتی باش و پاراستنی مافەكانی هاوڵاتیان كردەوە.
    حەلبوسی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ محەممەد باقر قالیباف هاوتا ئێرانیەكەی كە لە تاران بەڕێوەچوو، ئاژانسی هەواڵی عێراقی چاودێری كردبوو، رایگەیاند: پەلەمانی عێراق نوێنەرایەتی گەل دەكات و بەجدی بەدوای بەهێزكردنی هەموو ئەو هۆكارانەیە كە دەكرێت لە گەلەكەیدا ڕەنگبداتەوە، جەختیشی لە بەردەوامبوونی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ كردەوە، چونكە سەقامگیریی ئێران ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر عێراق هەیە وە بەپێچەوانەشەوە. 
    هەروەك تەئكیدیكردەوە لە گرنگی ئەنجامدانی گفتوگۆ بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ناوچەكە و بەدیهێنانی پەیوەندی باشتر كە ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر گەلان و مەترسی جەنگ بەدوور دەبێت لەسەر وڵاتان و جەختی كردەوە لەسەر پاراستنی سەروەری و پاراستنی مافی هاوڵاتیان، كە پێویستە ئەو بنەمایانە جێگیر بن لە پەیوەندییەكان، ئاماژەشی بە گرنگی كۆتاییهێنان بە ناكۆكیەكانی دۆسیەی ئەتۆمی و دۆسیەی سزاكان و سەقامگیری ئێران كرد كە گرنگە بۆ سەقامگیری عێراق و ناوچەكە.
    حەلبوسی وتیشی: پاراستنی سەروەری و دراوسێیەتی باش و پاراستنی مافی هاوڵاتیان ئەو بنەما گشتییانەن كە دەبێت لە پەیوەندی نێوان وڵاتانی ناوچەكە و نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێدا بگونجێت.