گەرمیان… گروپێكی بەكارهێنان و قاچاخچێتی بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركران

ئەمنی
  • 27-04-2022, 15:04
  • +A -A

    هەولێر -INA
    پۆلیسی كەلار گروپێكی بازرگان و بەكارهێنەری مادەی هۆشبەری دەستگیركرد كە یەكێكیان دانیشتووی شاری هەولێرە.
    موقەدەم عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیس گەرمیان رایگەیاند: دوای وەرگرتنی زانیارو بەدواداچونی وردو وەرگرتنی فەرمانی دادوەر بەشی پۆلیسی كەلار لەسنوری گەرمیان گروپێكی حەوت كەسی لە بازرگان و بەكارهێنەری مادەی هۆشبەر دەستگیركران كە شەش تۆمەتباریان دانیشتووی قەزای كەلارن و یەكێكیان دانیشتووی شاری هەولێرە.
    رونیشیكردوەتەوە: لەگەڵ تۆمەتباراندا دەستگیراوە بەسەر كریستاڵ و تلیاك لەگەڵ ئامێرەكانی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 30 لەیاسای هۆشبەر بەندكراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.