بۆ یەكەم جار دوو كورسی بۆ عێراق لەخولی بالەی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا

وەرزش
  • 27-04-2022, 15:03
  • +A -A

    بەغدا   INA
    فیدراسیۆنی یەكێتی بالەی ناوەندی عێراق لەلایەن فیدراسیۆنی ئاسیاوە پەسەندكراوە بۆ ئەوەی یانەی بالەی غازی جنوب لەخۆبگرێت لەخولەكی پاڵەوانیەتی ئاسیا لەگەڵ یانەی بەحری كەهەڵگری نازناوی ناوخۆیی  بالەی عێراقە لە هەفتەی ڕابردوو.
    جەمیل عەبادی، سەرۆكی فیدراسیۆنی یاری لە بەیاننامەیەكدا كە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق (INA) بڵاویكردەوە، وتی: فیدراسیۆن لە ماوەی لەگەڵ یەكێتی بالەی ئاسیا قسەی كردبوو كە یانەی غازی جنوب یەكێكە لە هەرەیانە باشەكانی عێراق وپێشتریش بەشداری یانە پاڵەونەكانی ئاسیای كردبوو وچەند یانەیەكی كیشوەری زەردی شەرمەزاركردبوو.
    عەبادی، وتیشی: فیدراسیۆنی ئاسیا ڕازی بووە بەشداری یانەی غازی جنوب  لە پاڵەوانیەتی داهاتوو بكات و لەگەڵ بەحری خاوەن پاڵەوانی خولی بالەی عێراق  بێت ، ئێمە تێدەكۆشین بە جوانترین شێوە نوێنەرایەتی خۆمان نیشان بدەین بۆ ئەوەی ڕاستی یارییەكە لە نەخشەی ئاسیاییدا ڕەنگبداتەوە،یانەی غازی جنوب  شانبەشانی نوێنەرانی ئێران و ژاپۆن و تایلەند لەگروپی A یاری دەكەن.