بەغداد - INA
دەستەی دەروازە سنورییەكان ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: سێ كۆنتێنەر كە پێچەوانەی مەرج و رێنماییەكان هاوردەكراوە لە بەندەری ئوم قەسری باكور دەستی بەسەرداگیراوە.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دەستەی دەروازە سنورییەكان بە هەوڵی ورد و بەدواداچوون و پشتبەستن بە سەرچاوەكانی خۆیان لە بەندەری ئوم قەسری باكور توانیان دەستبگرن بەسەر 3 كۆنتێنەردا كە پێكهاتوە لە خواردەمەنی (لەقوتونران) و بابەتی جوانكاری كە بە پێچەوانەی مەرج و رێنماییەكان هاوردەكراون.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە: لیژنەیەك لەلایەنی پەیوەندیدار پێكهێنراوە و تۆماری دەستبەسەرداگرتنە بنەڕەتییەكان ئامادەكراوە و ماددەكانیش رادەستی دەسەڵاتی دادوەری دەكەن بۆ ڕێكاری یاسایی پێویست بەرامبەر سەرپێچیكاران.