كارەبا: نزیكبونەتەوە لە گواستنەوەی كارەبا لە توركیاوە بۆ عێراق

ناوخۆ
  • 27-04-2022, 14:28
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    وەزارەتی كارەبا ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە نزیكبونەتەوە لە بەستنەوەی توركیا بۆ گواستنەوەی وزە بە مەبەستی خزمەتگوزاری كارەبا.
    وەزارەتی كارەبا لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: عادل كەریم وەزیری كارەبا گفتوگۆیەكی تەلەفۆنی گرنگی لەگەڵ فاتیح دونماز وەزیری وزەی توركیا ئەنجامدا بۆ تاوتوێكردنی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لەبواری وزەو پلاندانانی بەرنامەكانی پەرەپێدانی ئاست بەرز لەسەر بنەمای لێكتێگەیشتن و كاری هاوبەش لەبەرژەوەندیی هەردوو وڵات.
    ئاشكراشیكرد: پرسی خێراكردنی بەستنەوەی پەیوەندی كارەبایی عێراق و توركیا بۆ سەر كار خرایە بەر باس، بەتایبەتی دوای ئەوەی عێراق پابەندی خۆی بە ئامادەكاری هێڵە بارهەڵگرەكان و وێستگەكانی گواستنەوەی پێویست بۆ ئەم پەیوەندیە جێبەجێ كرد، رونیشیكردەوە: یەكێتی ئەوروپا لە پرەنسیپدا رازی بووە كە تۆڕی گواستنەوەی توركیا پەیوەندی بە تۆڕی كارەبای یەكێتی ئەوروپاوە هەیە.
    لە بەرامبەردا وەزیری وزەی توركیا رایگەیاندوە: وەزارەتەكەی بەدواداچوون بۆ ئەو كار و هەنگاوە گەورەیە دەكات كە وەزارەتی كارەبای عێراق دەیگرێتەبەر بۆ گەشەپێدانی سیستمی كارەبا.
    وتیشی: ئەوان هەوڵ و كۆشش دەكەن بۆ ناساندنی پەیوەندی كارەبایی بۆ ئەوەی بەم نزیكانە لەگەڵ عێراق بكەوێتەكار.