بەغدا - INA - حوسێن عەممار
ڕاهێنەری تۆپی پێی یانەی سناعە سادق حەنون جەختی لەسەر گرنگی بردنەوەی یارییەكەی بەرامبەر نەجەف كردەوە لەگەڕی 29ی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق بۆ ئەوەی قەرەبووی ئەنجامەخراپەكانی پێشووی بكاتەوە و دوور كەوێتەوە لە ریزبەندەكانی كۆتایی خولەكە.
سادق حەنون ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ڕاگەیاند و گوتی: ڕووبەڕووبونەوەی نەجەف زۆر گرنگە بۆ تیمەكەمان بۆ ئەوەی لە دوای ئەنجامە خراپەكانی دووربكەوینەوە ،بەتایبەتی لە گەڕی پێشوو بەرانیەر یانەی شوڕتە شكستمان هێنا،بۆیە پێوویستە،حەنون ئەوەشی وت: یانەی نەجەف یەكێكە لە یانە باشەكانی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق و یاریزانی ئاست بەرز و بە ئەزموونی تیایە،بۆیە دەستەی تەكنیكی تیمی بەرامبەریان شیكردەوە و هێز و لاوازییەكانی دەستنیشان كرد و پلانی گونجاویان بۆ زاڵبوون بەسەریدا پێشخست و ئاستێكی شایستە بە هەڵبەستنی ناوی یانەی سناعەی نیشان دەدەین.
حەنون وتیشی: یانەی سناعە هاتووە بۆ نەجەف بۆ ئەوەی رێك پێچەوانەی دوو یاری پێشووی بێت وقەرەبووی شكستەكان بكاتەوە ئاستێكی باش پێشكەش بكات.
حەنون لە بەردەوامیدا وتی: سناعە ئامادەیە جگە لە ئامادەنەبوونی یاریزان كەنان عادل بەهۆی بێبەشكردن، بەڵا یاریزانەكانی تر لەو پەڕی ئامادەبوونی دان بۆ رووبەڕووبوونەوەی سەركەوتن وئەنجامی شایستە.
عێراق دەچێتە نێو ساڵی نوێی 2025