بەغداد - INA
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: تیرۆریستێكی مەترسیدار كە بەرپرسی پێشووی سەربازگەكانی داعش لە نەینەوا بووە دەستگیركرا.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: هێزێك لە لیوای 30 لە ڕێگەی بەدواداچوونی مەیدانی و چڕكردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەكان، دوای بەدواداچوونێكی ورد توانیان تیرۆریستێكی مەترسیدار لە دەشتی نەینەوا دەستگیربكەن.
ئاشكراشیكرد: تۆمەتبارەكە بە ماددەی 4ی تیرۆر داواكراوە و بەرپرسی پێشووی سەربازگەكانی داعش بووە لە نەینەوا، و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ناوبراو ئاراستەی لایەنی دادوەری تایبەتمەند دەكرێت بۆ تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان و لێكۆڵینەوەی پێویست.