بەغدا INA
عیماد محەمەد ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی لاوانی عێراق ئەمڕۆچوارشەممە نەخۆشخانەی سەدری پارێزگای نەجەف بەجێهێشت و بۆ ماڵەكەی خۆی گەڕایەوە شاری كەربەلا.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) دەڵێت: عیماد محەمەد بە شێوەیەكی ئاسایی و لەباری تەندروستی باشتر لە ڕۆژانی ڕابردوو نەخۆشخانەكەی جێهێشتووە، بەهۆی وەڵامدانەوەی بۆ چارەسەر و نەشتەرگەرییەكەی سەركەوتوو بووە.
پزیشەكەكان داوایان لە محەمەد كرد كە پشوویەك بەسەر ببات پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ دەوام بە شێوەیەكی ئاسایی، وتیشی: تیمی پزیشكی چاودێری دۆخی ڕاهێنەرەكە دووپاتی كردەوە كە تەندروستی باشەوە بەردەوام بەرەو پێش دەچێت و پێویستی بە گەشتكردن نییە بۆ دەرەوەی عێراق.
عیماد محەمەد ڕاهێنەری هەڵبژاردەی لاوان هەفتەی رابردوو لە بەلەمێك لە ڕووباری كوفە بریندار بوو كە بووە هۆی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە و نەشتەرگەری بۆ كرا.