بەغداد - INA
پارێزگای بەغداد ئەمڕۆ چوارشەممە كردنەوەی دەرگای دامەزراندنی وەك وانەبێژ ڕەتكردەوە.
پارێزگای بەغداد لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سایت و پەڕە نافەرمیەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تایبەت بە پەروەردە بڵاویانكردوەتەوە كە گوایە دەرگای دامەزراندنی وانەبێژ كراوەتەوە، و پێشكەشكردنیش لە ڕێگەی قوتابخانەكانەوە دوای تەواوكردنی فۆرمێكی دیاریكراو كە هەموو تایبەتمەندیەكان دەگرێتەوە.
پارێزگای بەغداد ئەم هەواڵە بەدرۆ دەخاتەوەو هۆشداریدا لە بڵاوكردنەوەی هەواڵی ناڕاست و مامەڵەكردن لە گەڵیدا.
عێراق دەچێتە نێو ساڵی نوێی 2025