بەغدا - INA- نور زەیدی
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەمنیدارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند، پڕۆژە نوێیەكانی ناو ڕێككەوتننامەی چینی لەچوار كەرتدا دەستپێدەكات و ئاماژە بەوە دەكات كە ئەو پڕۆژانە سنووردارن بۆ ماوەی دیاریكراو.
حەیدەر مەجید، وتەبێژی ئەمنیدارێتی ئەنجومەنی وەزیران بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وت: "لە چوارچێوەی ڕێككەوتننامەی چینیدا جگە لە خوێندنگاكان چەند پرۆژە هەیە جێ بەجێ دەكرێت، لەوانە ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدانی فڕۆكەخانەی ناسریە، كە كۆمپانیای بەشداربووی پڕۆژەكە لە دوای سەردانەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران بۆ زیقار بەردی بناغەی دانا ".
وتیشی: "هاوڵاتییەكە بەدوای ئەنجامی ئەو ڕێككەوتننامەیەدا دەگەڕێت" و ئاماژەی بۆ ئەوەیشكرد"ماوەیەكی دیاریكراو هەیە بۆ ئەو پرۆژانە".
وتیشی: "ئێستا وەزارەتی پلاندانان لە چوارچێوەی ڕێككەوتننامەی چینیدا كار لەسەر پرۆژەكانی داهاتووی تر دەكات، كە بریتین لە كەرتە گرنگەكان لەوانە ژێرخانی ئابووری و ڕێگاوبان و پردەكان و تەندروستی و هەروەها پرۆژەكانی خاوێنكردنەوەی ئاو"
عێراق دەچێتە نێو ساڵی نوێی 2025