بەغداد - INA
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق مەحمود حسێن قەیسی ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند: وەزارەتی بازرگانی بەڵێنەكانی سەبارەت بە پێكهاتەكانی كۆبوونی خۆراك جێبەجێنەكرد.
مەحمود حسێن قەیسی لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بینیوێتی، دەڵێت: مانگی رمەزان وا خەریكە تەواو دەبێت بەڵام وەزارەتی بازرگانی بەڵێنەكانی خۆی جێبەجێنەكرد، كە پێویست بوو ماددەكانی كۆبونی خۆراك بكاتە سوپرایز بۆ هاوڵاتیان، ئاماژە بۆ ئەوەشكردووە: "بازرگانانی خۆراك بە بیانووی بەرزبوونەوەی دۆلار بە قامچی قورس لەخەڵك ددەن".
وتیشی: "چینی ناوەڕاست و هەژارەكانیش تێكدەشكێنرێن و بەرپرسەكانیش سەیردەكەن".