بەغدا -INA
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ چوارشەممەلەتاران چاویكەوت بەئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆكی ئێران.
لە راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی تێیدا هاتووە: "محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و شاندەكەی لەگەڵ سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی كۆبووەوە".
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە:"لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات كرا".